By Iraqi Hands

بەخێربێن بۆ
بەدەستی عێراقییەکان

لەو شوێنەی کە نەریت لەگەڵ تامدا یەکدەگرنەوە، و تامە ناوخۆییەکان لە باشترین ئاستی خۆیاندا بەرجەستە دەکرێن. بەدواداچوون بۆ بەرهەمە بەتامەکانمان بکە کە لە ناوخۆی عێراقدا بە وریاییەوە لەلایەن بەرهەمهێنەرە عێراقییەکانەوە بەرهەم دەهێنرێن. لەگەڵمان بن لە ئاهەنگ گێڕان بۆ میراتی دەوڵەمەندی خواردنی عێراقی

دەربارەی ئێمە

“بە دەستی عێراقییەکان” دەستپێشخەرییەکی ناوەندی نێودەوڵەتیی بازرگانییە کە لەلایەن پڕۆژەی SAAVI پەرەی پێدراوە. پڕۆژەی SAAVI بۆ بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و پرۆسەی بەرهەمهێنانی خۆراک و باشترکردنی سیاسەتی بازرگانی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت. ئامانجی ئەم پڕۆژەیە پشتگیریکردنە لە دروستکردنی هەلی کاری بەردەوام لە ڕێگەی پەرەپێدانی سەرمایەی مرۆیی و باشترکردنی کێبڕکێی کەرتی تایبەت.

(SAAVI) لە ژێر ڕابەرایەتی حکومەتی عێراق لە ڕێگەی وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی بازرگانییەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە بەرنامەی پەرەپێدانی پیشەسازی خواردەمەنی-کشتوکاڵی (AfBDP) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.

ئەرک و بەهاکان:

ئەرکی “بە دەستی عێراقییەکان” ناساندن و پاراستنی میراتی دەوڵەمەندی خواردنی عێراقییەکان لە ڕێگەی پشتگیریکردن و پەرەپێدانی بەرهەمە ناوخۆییەکان. ئێمە هەوڵ دەدەین هاوکاری بەرهەمهێنەران، پیشەوەران و جووتیارانی ناوخۆیی بکەین و سەکۆیەک دابین بکەین بۆ نیشاندانی بەرهەمەکانیان و ناساندنیان بە کڕیاران.

لە ڕێگەی پابەندبوونمان بە کوالێتی، ڕەسەنایەتی و بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە، ئێمە خوازیاری بەدیهێنانی سیستەمێکی خواردنی بەردەوامین کە ڕێز لە نەریت دەگرێت، ژیان دەوڵەمەند دەکات و چێژ دەبەخشێتە تامەکان لە سەرانسەری وڵاتە خۆشەویستەکەمان.

ئامانجەکان :

ئێمە هەوڵ دەدەین هانی جوتیاران و بەرهەمهێنەرانی عێراقی بدەین تاکو پڕۆسەکانیان ڕێکبخەن بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی کوالێتی بەرخ بە نرخێکی گونجاو.

ئامانجمان ئەوەیە ئەو بەرهەمانەی لەیبڵی “بەدەستی عێراقییەکان”ـی پێوەیە لە سەرانسەری فرۆشگاکانی عێراق دابنرێن.

ستانداردەکانی کوالیتی:

ستانداردەکان دیاری دەکرێن بۆ پاراستنی کوالیتی و سەرچاوەی بەرهەمەکان، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرهەمەکان ڕەسەن و تازەن و بە باشترین شێوە دەگەنە دەستی کڕیار.

هاوبەشەکانمان

بلۆگەکان

مێژووی کشتوکاڵی عێراق

Iraq, often referred to as the “Cradle of Civilization,” boasts an agricultural history that dates back over 10,000 years. The fertile plains of Mesopotamia, nestled between the Tigris and...

وەڵامی پرسیارە باوەکان

بەدەستی عێراقییەکان چییە؟

بەدەستی عێراقییەکان دەستپێشخەرییەکە بۆ پێشخستنی خۆراکە خۆماڵییەکان کە لە لایەن عێراقییە دەستڕەنگینەکانەوە بەرهەمهێنراون. ئەم دەستپێشخەرییە سەرنج دەخاتە سەر میراتی دەوڵەمەندی خۆراکی عێراق و پشتگیری بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی دەکات لە ڕێگەی پڕۆژەی SAAVI، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و لە لایەن ناوەندی بازرگانیی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقی جێبەجێ دەکرێت.

چ جۆرە بەرهەمێک لەژێر (label) ناونیشانی "بەدەستی عێراقییەکان" بەردەستە؟

لەیبڵی “بەدەستی عێراقییەکان” ئێستا بەردەستە و داوا لە جووتیاران و بەرهەمهێنەران کراوە بەکاریبهێنن. ئەم لەیبڵە دەکرێت بۆ هەموو بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق و ئەو خواردنانەی لەناوخۆ بەرهەم دێن بەکاربهێندرێت و بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ دەتوانن داوا بکەن لەڕێگەی ئەم لەیبڵەوە بەرهەمەکانیان بە خەڵکی بناسێنن.

چۆن "بەدەستی عێراقییەکان" پشتگیری لە بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکات؟

ئامانج لەم دەستپێشخەرییە زیادکردنی هۆشیارییە لەلای خەڵکی دەربارەی بەرهەمە خۆراکییە خۆماڵییەکان، هەروەها بەشداری دەکات لە گەشەی بەردەوامی ئابووری عێراق لە ڕێگەی پشتگیریکردنی جووتیاران و کاسبکارانی ناوخۆ. “بەدەستی عێراقییەکان” پشتگیریی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی دەکات لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاهێنان و ئامرازە پێویستەکان بۆ باشترکردنی کارەکانیان بە شێوەیەکی چالاک و پەسەندکردنی بەرهەمەکانیان وەک کاڵای عێراقی ڕەسەن و کوالیتی بەرز. هەروەها پرۆسەی ناسینەوە و دۆزینەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان ئاسانتر دەکات و یارمەتی بەرزکردنەوەی نرخەکانیان دەدات لە بازاڕدا لە ڕێگەی باشترکردنی کوالیتی و هۆشیاری بەکاربەر.

لە کوێ دەتوانم بەرهەمەکانی "بەدەستی عێراقییەکان" بکڕم؟

دەتوانیت لەڕێگەی فرۆشگا هاوبەشەکانمانەوە بەرهەمەکانی “بەدەستی عێراقییەکان” بکڕن. وێبسایتەکە تەواوی زانیاری لەسەر هاوبەشکانمان و بەرهەمە بەردەستەکان تێدایە.

ئایا بەرهەمەکانی "بەدەستی عێراقییەکان" ئۆرگانین؟

زۆرینەی ئەو بەرهەمانەی لەیبڵی “بەدەستی عێراقییەکان”ـی لێدراوە، بە شێوازی کشتوکاڵی نەریتی و ئۆرگانی بەرهەم دەهێنرێن. بەڵام، بڕوانامەکان بەپێی بەرهەمەکان جیاوازن. بۆ زانیاری تایبەت لەسەر شێوازی ئۆرگانی، تکایە سەیری وردەکاری تایبەتی بەرهەمەکان بکە.

دەتوانم زیاتر دەربارەی بەرهەمهێنەران بزانم؟

بەڵێ، ماڵپەڕی “بەدەستی عێراقییەکان” پرۆفایل و چیرۆکی جووتیاران و بەرهەمهێنەرانی دیکەی عێراقی دەخاتەڕوو. ئەم بەشە زانیاریت دەداتێ لەسەر تەکنیکەکان، نەریتەکان و کاریگەری دەستپێشخەرییەکە لەسەر کۆمەڵگەکان.

How do I initiate repair service under the AppleCare Protection Plan?

  • Carry-in service. Carry your product into an Apple Authorised Service Provider.
  • Onsite service. Contact us and we’ll help you arrange an Apple-authorised repair for your desktop Mac at your location, at no additional charge.
  • Do-It-Yourself service. Contact us and we may be able to send you what you need to service your own product, such as accessories.

How can I verify how much coverage I have left?

You can verify your coverage here.

Is the AppleCare Protection Plan transferable?

Yes. If you choose to sell or give away your Apple product, you can also transfer the ownership of the AppleCare Protection Plan. Please see the Terms and Conditions for complete details.

Where can I purchase the AppleCare Protection Plan?

The AppleCare Protection Plan is available at the Apple Online Store and many Apple-authorised resellers and wireless service providers.

Is the AppleCare Protection Plan transferable?

Yes. If you choose to sell or give away your Apple product, you can also transfer the ownership of the AppleCare Protection Plan. Please see the Terms and Conditions for complete details.

When I purchase the AppleCare Protection Plan, do I need to register it?

In most cases, if you purchase the AppleCare Protection Plan at the same time as your Apple hardware from selected Apple resellers, you will not need to register it as your AppleCare agreement will be automatically registered.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن، بۆ گەیاندنی هەر پێشنیارێک یاخود تەنها بۆ گفتوگۆکردن.

ناونیشان
هەولێر، شەقامی گوڵان، گوڵان تاوەر، نهۆمی ٣, ئۆفیسی ژمارە ٩.

تەلەفۆن
2323 000 0750 964+
2424 000 0750 964+

ماڵپەڕ  www.byiraqihands.org

ئیمەیڵ info@byiraqihands.com

پەیوەندیمان پێوە بکەن

Please enable JavaScript in your browser to complete this form.