By Iraqi Hands

پرسیارە باوەکان

بە دەستی عێراقییەکان چییە؟

بەدەستی عێراقییەکان دەستپێشخەرییەکە بۆ پێشخستنی خۆراکە خۆماڵییەکان کە لە لایەن عێراقییە دەستڕەنگینەکانەوە بەرهەمهێنراون. ئەم دەستپێشخەرییە سەرنج دەخاتە سەر میراتی دەوڵەمەندی خۆراکی عێراق و پشتگیری بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی دەکات لە ڕێگەی پڕۆژەی SAAVI، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و لە لایەن ناوەندی بازرگانیی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقی جێبەجێ دەکرێت.

چ جۆرە بەرهەمێک لەژێر (label) ناونیشانی "بەدەستی عێراقییەکان" بەردەستە؟

لەیبڵی “بەدەستی عێراقییەکان” ئێستا بەردەستە و داوا لە جووتیاران و بەرهەمهێنەران کراوە بەکاریبهێنن. ئەم لەیبڵە دەکرێت بۆ هەموو بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق و ئەو خواردنانەی لەناوخۆ بەرهەم دێن بەکاربهێندرێت و بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ دەتوانن داوا بکەن لەڕێگەی ئەم لەیبڵەوە بەرهەمەکانیان بە خەڵکی بناسێنن.

چۆن "بەدەستی عێراقییەکان" پشتگیری لە بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکات؟

ئامانج لەم دەستپێشخەرییە زیادکردنی هۆشیارییە لەلای خەڵکی دەربارەی بەرهەمە خۆراکییە خۆماڵییەکان، هەروەها بەشداری دەکات لە گەشەی بەردەوامی ئابووری عێراق لە ڕێگەی پشتگیریکردنی جووتیاران و کاسبکارانی ناوخۆ. “بەدەستی عێراقییەکان” پشتگیریی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی دەکات لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاهێنان و ئامرازە پێویستەکان بۆ باشترکردنی کارەکانیان بە شێوەیەکی چالاک و پەسەندکردنی بەرهەمەکانیان وەک کاڵای عێراقی ڕەسەن و کوالیتی بەرز. هەروەها پرۆسەی ناسینەوە و دۆزینەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان ئاسانتر دەکات و یارمەتی بەرزکردنەوەی نرخەکانیان دەدات لە بازاڕدا لە ڕێگەی باشترکردنی کوالیتی و هۆشیاری بەکاربەر.

لە کوێ دەتوانم بەرهەمەکانی "بەدەستی عێراقییەکان" بکڕم؟

دەتوانیت لەڕێگەی فرۆشگا هاوبەشەکانمانەوە بەرهەمەکانی “بەدەستی عێراقییەکان” بکڕن. وێبسایتەکە تەواوی زانیاری لەسەر هاوبەشکانمان و بەرهەمە بەردەستەکان تێدایە.

ئایا بەرهەمەکانی "بەدەستی عێراقییەکان" ئۆرگانین؟

زۆرینەی ئەو بەرهەمانەی لەیبڵی “بەدەستی عێراقییەکان”ـی لێدراوە، بە شێوازی کشتوکاڵی نەریتی و ئۆرگانی بەرهەم دەهێنرێن. بەڵام، بڕوانامەکان بەپێی بەرهەمەکان جیاوازن. بۆ زانیاری تایبەت لەسەر شێوازی ئۆرگانی، تکایە سەیری وردەکاری تایبەتی بەرهەمەکان بکە.

دەتوانم زیاتر دەربارەی بەرهەمهێنەران بزانم؟

بەڵێ، ماڵپەڕی “بەدەستی عێراقییەکان” پرۆفایل و چیرۆکی جووتیاران و بەرهەمهێنەرانی دیکەی عێراقی دەخاتەڕوو. ئەم بەشە زانیاریت دەداتێ لەسەر تەکنیکەکان، نەریتەکان و کاریگەری دەستپێشخەرییەکە لەسەر کۆمەڵگەکان.

چۆن دەتوانم پشتگیری لە دەستپێشخەری "بەدەستی عێراقییەکان" بکەم؟

لەڕێگەی کڕینی ئەو بەرهەمانەی لەیبڵی “بەدەستی عێراقییەکان”ـی لەسەرە، دەتوانیت پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکە بکەیت، یان لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دەستپێشخەرییەکە و فۆڵۆوکردنیان لە سۆشیاڵ میدیا. پشتگیری تۆ یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی و میراتی خواردنی عێراقی.

ئایا هیچ هەماهەنگی و هاوبەشییەک هەیە لەگەڵ "بەدەستی عێراقییەکان"؟

“بەدەستی عێراقییەکان” بۆئەوەی کاریگەرییەکی بەهێزی هەبێت، هەماهەنگی لەگەڵ چەندین هاوبەش و ڕێکخراوی جیاوازدا دەکات. پڕۆژەی SAAVI کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت، پاڵپشتی سەرەکی ئەم دەستپێشخەرییەیە. زانیاری لەبارەی هاوبەشەکان و هەماهەنگییەکان لە ماڵپەڕی ITC بەردەستن. (intracen.org).

"بەدەستی عێراقییەکان" چۆن بەشدارە لە گەشەپێدانی بەردەوام؟

“بەدەستی عێراقییەکان” شێوازەکانی کشتوکاڵی بەردەوام (sustainable) پەرەپێدەدات و پاڵپشتی لە ئابووری ناوخۆی وڵات دەکات. ئەم دەستپێشخەرییە گرنگی بە جێگیریی ژینگەیی، بازرگانی دادپەروەرانە و پاراستنی شێوازە نەریتییەکانی کشتوکاڵ و نوێکاری لە شوێنی پێویستدا.

چۆن پەیوەندی بکەم بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر؟

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر “بەدەستی عێراقییەکان”، دەتوانی پەیوەندیمان پێوە بکەیت لەڕێگەی پەڕەی پەیوەندی ماڵپەڕەکەمان.

• چۆن بەشداری بکەم و لەیبڵ وەربگرم؟

زیاد بکرێت