هاوپەیمانانی بزنسی کشتوکاڵی
پێشخستنی جووتیاران و فراوانکردنی بازاڕەکان
15 هاوپەیمانیی چالاکی بزنسی کشتوکاڵی لە نەینەوا و بەسرە دامەزراندووە، ئەمەش تۆڕێکی بێوێنەی دروست کرد کە جووتیاران بە کڕیارە سەرەکیەکانی نێو عێراق دەبەستێتەوە. ئەم هاوپەیمانیانە پشتگیری پێویست بۆ جووتیاران دابین دەکەن بۆ باشترکردنی تواناکانی بەرهەمهێنانیان، نوێکردنەوەی مۆدێلەکانی بزنس و سوودوەرگرتن لە دەرفەتە نوێیەکانی بازاڕ. لە ڕێگەی ڕێنمایی تایبەتەوە، جووتیاران پلانی بزنسی ناوخۆیی پەرەپێدەدەن و لە سەرانسەری وڵاتدا هاوبەشی درێژخایەن لەگەڵ کڕیاران دەکەن.
دەستپێشخەری “buyer-led” (کڕیار بڕیار دەدات) شێوازی کارکردنی هاوپەیمانەکانی گۆڕی. جووتیاران توانیان بەرهەمەکانیان لەگەڵ داواکاری بازاڕ بگونجێنن بە باشترکردنی هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان – لە تۆوی کوالیتی بەرزەوە بۆ جیاکردنەوە، پاککردنەوە، هەڵگرتن و گواستنەوە.
کڕیارە گەورەکان سەردانی گوندەکانیان کرد و بە چاوی خۆیان کاری بەکۆمەڵی جووتیارەکانیان بینی. ئەم کڕیارانە زۆر سەرسام بوون بە پابەندبوونی جووتیارەکان، بۆیە بەڵێنیان دا نرخی باشتر بدەن بۆ بەرهەمی کوالیتی بەرز.
کاریگەرییەکە سەرسوڕهێنەر بووە. جووتیاران ناوچەکانی کشتوکاڵیان فراوان کرد و گرێبەستیان لەگەڵ فرۆشیارە گەورەکانی وەک کارفور، هۆلاند بازار و کۆمەڵێک لە فرۆشگا ناوخۆییەکان واژۆ کرد، کە بە نرخێک تا 90% بەرزتر لە نرخەکانی بازاڕی ئاسایی فرۆشران. ئەمڕۆ، SAAVI Alliances بە شانازییەوە بەرهەمەکانیان لەژێر ناونیشانی “بەدەستی عێراقییەکان” ڕیکلامیان بۆ دەکرێت، کە پشتگیری بەرهەمە ناوخۆییە کوالیتی بەرزەکان دەکات.
هاوپەیمانێتییەکانی بیزنسی کشتوکاڵی SAAVI نموونەیەکی بەهێزن لە تواناکانی کشتوکاڵ وەک پیشەسازییەکی بازرگانی، گشتگیر و بەردەوام—کە خۆشگوزەرانی بۆ جووتیاران دەهێنێت لەکاتێکدا بازاڕەکانی خۆراکی عێراق بەهێز دەکات.
پڕۆژەی SAAVI لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و لەلایەن ناوەندی نێودەوڵەتیی بازرگانییەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامانج لێی بەشداریکردنە لە گەشەی ئابووریی گشتگیر و دروستکردنی هەلی کار، بەتایبەتی بۆ گەنجان، لە ڕێگای باشترکردنی کێبڕکێی نێو کەرتی کشتوکاڵ لە عێراق و پشتگیریکردنی گەشەی بازرگانی.